AP ١٤٠١ گەلاوێژ ٢٠ ٢١:٠٦

مستەفا کازمی:

ئامادەی ڕادەست کردنی دەسەڵات بە هەر حکومەتێکی هەڵبژێردراو لە عێراقین

ئامادەی ڕادەست کردنی دەسەڵات بە هەر حکومەتێکی هەڵبژێردراو لە عێراقین

سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاماژە بە ئەوەی کە گفتوگۆ تەنیا ڕێگاچارەی کێشەکانی ئێستا لە ئەو وڵاتەیە، جەختی کرد کە ئامادەی ڕادەست کردنی دەسەڵات بە هەر حکومەتێکی هەڵبژێردراو لە عێراقە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد نیوز، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی کە وڵاتەکەی لە قۆناغی دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژادنی پەرلەمان لەگەڵ کێشەی سیاسی ڕاستەقینە بەرەوڕوویە.

کازمی کە لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق قسەی دەکرد، زیادی کرد: ئێستا لە مانگی هەشتەمی ساڵی 2022 داین لە حاڵێکدا کە بودجە نییە و ئەوەش پرسێکی مەترسیدارە. فراکسیۆنە سیاسییەکانی ئەبێ بۆ چارەسەری پرسی بودجە لەگەڵ دەوڵەت هاوکاری بکەن.

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: گفتوگۆ تەنیا ڕێگاچارەی کێشەکانی ئێستایە و ئێمە ئامادەی گواستنەوەی دەسەڵات بە هەر حکومەتێکی هەڵبژێردراو دوای ڕێککەوتنی لایەنە سیاسییەکان لە عێراقین.

مستەفا کازمی هەروەها ڕاشیگەیاند: گەڵاڵەی پێشنیاریی ئێمە بۆ چوونە دەرەوە لە چەقبەستوویی سیاسی لەگەڵ پێشوازی لایەنە سیاسییەکان بەرەوڕوو بووەتەوە و حکومەت لە پشتی هیچ لایەنێک نییە.

News ID 43132

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha